زایەڵە ـــ زۆرانبازانی بە ڕەچەڵەک ڕووسی لە بەحرەین مەدالیای ڕەنگاوڕەنگیان لە پێشبڕکێکانی خەڵاتی گەورەی ئیسپانیا بردەوە.

 پێشبڕکێکانی زۆرانبازی گراند پریکس لەسەر شێوازی ئازاد لە ئیسپانیا دوێنێ بە بەشداریکردنی 200 زۆرانباز لە 35 وڵاتەوە کۆتایی پێهات هەروەها خاوەن مەدالیای ئۆڵۆمپی و جیهانیش لەم یارییەدا پێشبڕکێیان دەکرد بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جیهان. 

ئەحمەد تاج دینۆڤ، پاڵەوانی ئۆڵۆمپیادی پاریس کە نوێنەرایەتی بەحرەین دەکات، یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی خەڵاتی گەورەی ئیسپانیا و سەرکەوتووانە مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا. بەحرەین کە چەندین زۆرانبازی ڕووسی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، توانی مەدالیای زێڕی لە ئیسپانیا بەدەست بهێنێت. وڵاتەکە لە کێشەکانی 65، 74، 79، 97 و 125 کیلۆگرام مەدالیای بەدەستهێنا.

تاج دینۆڤ کە بەهۆی نەشتەرگەری شانی نەیتوانی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی دوای ئۆڵۆمپیادی پاریس بکات، گەڕانەوەیەکی بەهێزی ئەنجامدا. ئێستاش نێوی لە لیستی سەرەتایی بەحرەین دانراوە بۆ دوایین ڕیزبەندی جیهانی کە لە بوداپێست بەڕێوە دەچێت.