زایەڵە ـــ ڕاپرسییەک لەسەر خەڵکی بەرازیل دەریخست کە چەند هیوادارن بۆ بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە لە مۆندیالی 2026دا.
کەمتر لە ساڵێک ماوە بۆ دەستپێکردنی مۆندیالی 2026 کە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک میوانداریی دەکەن، ڕاپرسییەک دەریدەخات کە 33٪ خەڵکی بەرازیل لەو باوەڕەدان کە ئەو هەڵبژاردەیە کە ئێستا "کارلۆ ئەنچیلۆتی" سەرکردایەتی دەکات جامی پاڵەوانێتییەکە دەبەنەوە.
ئەم ڕاپرسییە بە بەشداری 2004 کەسی تەمەن سەرووی 16 ساڵ و لە 136 شارەوانی لە سەرانسەری بەرازیلدا ئەنجامدراوە و لە بەرواری 10 بو11ی حوزەیرانی 2025 بەڕێوەچوو و رێژەی هەڵەی لە سەدا 2 بوو.
لە سەرەتای ئەم ڕاپرسییە کە لە سێ دەیە لەمەوبەرەوە دەستیپێکردووە، ئەم ڕێژەیە کەمترین ڕێژەیە کە تۆمار کراوە.
پێش دوایین مۆندیالی 2022 کە لە قەتەر بەڕێوەچوو، 54٪ خەڵک هیوایان بە بردنەوەی ئەو هەڵبژاردەیە هەبوو. لە ساڵی 1994ەوە، "داتافۆلها" بەدواداچوون بۆ بیروڕای بەرازیلییەکان دەکات سەبارەت بە ئەگەری بردنەوەی مۆندیال. لە ساڵی 2018، پێش مۆندیال لە رووسیا، بڕوا بە چانسی پاڵەوانێتی بەرازیل دابەزیوە بۆ نزمترین ئاستی کە 48٪ بوو.