زایەڵە ـــ ڕاگەیە ندراوێکی به ناوبانگی ئینگلیزی ڕاپۆرتی شکستی پڕۆژه گەورە بازرگانییەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) به هاوکاری سەرۆکی ئەمەریکا بڵاودەکاتەوە
بەگوێرەی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی "ئەتلیک"، "داهاتی ٢١ ملیار دۆلاری" دروشمی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ مۆندیالی یانەکان ڕووبەڕووی شکستی بۆتەوە و تەنها یەک ملیار دۆلار داهاتی بۆ فیفا هەبووە کە زۆربەیان لە مافی بڵاوکردنەوەی یارییەکانەوە بوون.
جیاوازی نێوان ئەو داهاتە کە ترەمپ بەڵێنی داوە و واقیعەکە زۆر گەورەیە. پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، بەرنامەیەکی پڕوپاگەندەی ئەنجامدا و بەڵێنی دا کە نایابترین یاریی مێژووی جامی جیهانی یانەکان پێشکەش دەکەن. بڵاوکراوەکە بە ئینگلیزی نووسیویەتی فیفا بە هاوکاری حکومەتی ئەمریکا خەڵاتێکی یەک ملیار دۆلاری بۆ ئەم پاڵەوانێتییە داناوە بەڵام تا قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی یانەکان نزیکەی نیوەی پلانەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ESPN حکومەتی ئەمریکا و فیفا زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار زیانیان بەرکەوتووە تەنیا لە فرۆشتنی بلیتی قۆناغی گرووپەکان کە یەک ملیۆن کورسی هەبووە و ئەم پاڵەوانێتییە لاوازە بووەتە هۆی بەرکەوتنی ئەو زیانە.