زایەڵە - بەگوێرەی زانیارییەكان، ماوەی چەند هەفتەیەكە، بەشێك لەفەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو و شارەوانییەكانی سلێمانی وفەرمانبەرانی زانكۆی سلێمانی و كارەبا و تەندروستی و چەند بەڕێوەبەرایەتیەكی دیكە، بەهۆی پێنەدانی مووچەوە بایكۆتی دەوامیان كردووە.
بە گوێرەی وتەی بەشێك لەو فەرمانبەرانەی كە بایكۆتیان كردووە، لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، شێوازی بایكۆت، بەڕێكەوتن بووە، بەجۆرێك لەهەر بەشێك كە چەند كارمەندێكی هەیە، ڕۆژانە یەك كارمەند دەوام دەكات و بەو هۆكارە لە هەفتەیەكدا هەر كارمەندەو یەك ڕۆژ دەوام دەكات، هەر بەو هۆكارەش بە فەرمانگەكانەوە دیار نیە كە بایكۆتەو ئیش و كاری هاوڵاتیان بەشێوەیەكی سست ڕایی دەكرێت.