زایەڵە ـــ سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پێش چاوی هەموو جیهاندا سیاسیترین دیاری له مێژووی پێشکەش به سەرۆکی فیفا کرد.
بەگوێرەی راپۆرتێکی لە ماڵپەڕی "موقاتێعە"، فیفا بە کردنەوەی ئۆفیسێک لە تاوەری ترەمپ "سیاسیترین دیاری لە مێژوودا" وەرگرتووە. بەهای دیاریەکەی ترەمپ بۆ جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا، بە 50 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت. پەیوەندییەکانی نێوان جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا زۆر نزیک بووەتەوە.
سەرۆکی فیفا ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی گەورە بۆتەوە بەهۆی پشتگوێخستنی وەرزشوانان و یاریزانانی تۆپی پێی فەلەستینی لەلایەن ئیسرائیلەوە و پشتیوانی تایبەتی لە ئەمریکا وەک پاڵپشتیکەرێکی دارایی ڕژێمی زایۆنی.
تۆڕی "ئەلقودس" لەمبارەیەوە دەنووسێت: سەرۆکی فیفا بە کردنەوەی ئۆفیسێک لە تاوەری ترەمپ لە نیویۆرک نیشانی جیهان دەدات کە یاسای دەستێوەرنەدانی سیاسەت لە تۆپی پێدا جگە لە دروشمێک هیچی تر نییە.