زایەڵە ــــ "ڤیکتۆر ئۆسیمهێن" هێرشبەری ئەفریقی سووکایەتی کردە بەناوبانگترین یانەی تۆپی پێی سعوودیە.
ماڵپەڕی سپۆرت، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بۆ جاری حەوتەم "ڤیکتۆر ئۆسیمهێن" هێرشبەری یانەی ناپۆلی پێشنیاری یانەی هیلالی ڕەتکردەوە و بەجۆرێک ناوبانگی سەرۆکی تۆپی پێی سعودیە لە جیهاندا تێکچووە.
میدیاکان دەنووسن هیچ یانەیەک لە جیهاندا بە ئەندازەی یانەی هیلال لە لایەن یاریزانێکەوە بەو شێوازە سووکایەتی پێ نەکراوە.
یانەی هیلال ئۆفەرەکەی بە مووچەی ساڵانەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەستیپێکرد و لە دوایین ئۆفەریشدا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر مووچەی ساڵانەی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ، بەڵام هێرشبەرە ئەفریقییەکە قبووڵی نەکرد، بۆ ئەوەی ئەم یانە گەورەیە سعودییە زەلیل ببێت.
ماڵپەڕی ئەفریقا فوتبۆڵو بڵاویکردەوە، "ئۆسیمهین" هەموو ژمارە پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرانی یانەی سعودی بلۆککردووە، بەهۆی پێداگریی هیلال لەسەر کارێکی سەیر و سەمەرە.
بەگوێرەی ئەم میدیا ئەفریقییە، سەرەڕای ڕەتکردنەوەی ئەو ئۆفەرە لەلایەن ئۆسیمهین، بەڕێوەبەرانی یانەی هیلال، لە کارێکی ناپیشەییدا، هێشتا پێداگرییان لەسەر دانوستان کردووە تا ڕادەیەک کە ئەوە ئەستێرە نەیجیرییە هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نەبێت جگە لە بلۆککردنی ژمارەکەیان.