زایەڵە ـــ بەهای هێرشبەری هەڵبژاردەی ئێران دوای گواستنەوەی بۆ ئینتەر بەڕێژەی 60٪ دابەزیوە.
ساڵێک لەمەوبەر لەو کاتەدا نرخی مێهدی تارێمی کاتێک پەیوەندی بە ئینتەرەوە کرد 8 ملیۆن یۆرۆ بوو، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە لە دوایین و نوێترین هەواڵی ترانسفر مارکتدا نرخی هێرشبەرە ئێرانیەکە بۆ 3.5 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە. ئەمەش مانای ئەوەیە کە نرخی تارێمی 4.5 ملیۆن یۆرۆیە و تەنها لە ماوەی 12 مانگدا 60٪ دابەزیوە.
تارێمی لە 43 یاریی وەرزی رابردوو وەک جێگرەوە 90٪ ی بۆ ئینتەر ئەنجامدا و تەنیا 3 گۆڵی تۆمارکرد. دابەزینی بەهای ئەستێرەی ئێرانی دەگەڕێتەوە بۆ گەرمبوونی بەردەوامی کورسی و دوورکەوتنەوە لە لوتکەی ئاستەکەی.
بەگوێرەی هەواڵی ترانسفر مارکت کاتێک تاریمی گواسترایەوە بۆ ئینتەر بەنرخترین یاریزانی تۆپی پێی ئێران بوو، بەڵام ئێستا دابەزیوە بۆ پلەی چوارەمی ڕیزبەندی بەنرخترین یاریزانانی ئێران.
بڵاوکراوەی "Transfermarkt" دەڵێت، باشترین ماوەی تارێمی ئەو ماوەیەی لە پۆرتۆ بوو، کە نرخەکەی بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە، بەڵام ئێستا بۆ زیاتر لە 16.5 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.