زایەڵە - شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لە سبەینێوە پلەی گەرما دەستدەكەن بە بەرزبوونەوە، جەختیش دەكاتەوە كە لە ڕۆژی شەممەوە تا ناوەڕاستی ئەم مانگە بەرز ترین پلەكانی گەرمای ئەمساڵ تۆماردەكرێن.

محەممەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاند: لە سبەینێوە بە چەند قۆناخێك پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكات، ئەمەش بەهۆی كاریگەریی بارستە هەوایەكی گەرم و شێداری زەریای هیندییەوەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەتای هەفتەی داهاتووە تا ناوەڕاستی هەفتەكە گەرمترین رۆژەكانی ئەم ساڵ دەبێت، بە جۆرێك لە گەرمیان پلەكانی گەرما دەگەنە 50 پلە و ئەو گەرمایەی بڕیارە ناوچەكە بگرێتەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.