زایەڵە - بڕیار وایه گه‌ڕێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌ستپێبكاته‌وه په‌یوه‌ست به پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كان لێژنه‌ی دانووستانكاری پارتی و یه‌كێتی دوای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتیان ئاماده‌كردوو و له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه كرا، ئه‌مجاره ڕه‌شنووسێك به‌یه‌كه‌وه ده‌نووسنه‌وه.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵده‌ده‌ن به‌زووترین كات كابینه‌ی ده‌یه‌م دروست بكرێت و هه‌نگاوه‌كان خێراتر بكرێت، له مه‌راسیمێك دا واژوو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسه‌كه بكرێت.
گه‌ڕێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ده‌ستپێده‌كاته‌وه

July 11, 2025