زایەلە ــــ چوار شاخەوانی بەتوانی گرووپی شاخەوانی هەورێ لە سی هەمین گەشتی شاخەوانی گرووپەکەیاندا سەرکەفتن بەسەر لووتکەی شاخی هەڵگورددا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: گروپی شاخه‌وانی هه‌ورێ به چوار شاخه‌وانی قاره‌مان پێش ئه‌وه‌ی خۆر به تیشكه زێڕینه‌كانی ناوچه‌كه ڕووناك بكاته‌وه ده‌ستیان كرد به ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی ناوازه بۆ لوتكه‌ی هه‌ڵگورد له زنجیره چیای حه‌ساری ڕوستێ.
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: ئه‌و گه‌شته به یه‌كێك له ناوازه‌ترین گه‌شته شاخهوانیهكان داده‌نرێت به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌رزترین لوتكه‌یه له كوردستان و عێراقیش به به‌رزی ٣٦٠٧ مه‌تر له‌سه‌ر ئاستی ڕووی ده‌ری.
بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش پڕی ئه‌و ناوچه شاخاویه له رووه‌كی سروشتی جۆراوجۆر و ئاوی سازگار و ڕووباره پر خوڕهكانی له‌گه‌ل كه‌می ئاو له‌وساڵه جوانیه‌كی بێ وێنه‌ی به‌خشیبوه گه‌شته‌كه. سوپاس بۆ خوا گەشتەکە بەسەلامەتی کۆتایی هات