زایەڵە ـــ ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی یەک حەوتەدا بە کوشتنی ٩ یاریزانی بەهرەدار ڕیکوردێکی نوێ لە ئەنجامی تاوانەکانی، دژی وەرزشی جیهان تۆمار دەکات.
ماڵپەڕی هەواڵنێری "ئەلجەزیرە" هەواڵی کوژرانی "ئەحمەد قەنان" بەهرەمەندێکی دیکەی تۆپی پێی فەلەستینی لە بۆردومانکردنی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە22 مانگ لەمەوبەرەو، ئیسرائیل 431 یاریزانی تۆپی پێ کوشتووە. لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەی سەپێنراو لە دژی وڵاتی ئێران، ئیسرائیل 43 وەرزشوانی ئێرانیشی کردە قوربانی و کوشتنی وەرزشوانانیش بۆتە ڕەفتارێکی تاوانکارانە بۆ ئەوان.
ماڵپەڕی "موقاتێعە" لەم بارەوە دەڵێت؛ ئیسرائیل لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 9 یاریزانی تۆپی پێی فەلەستینی لە غەززە شەهید کردووە. بەگوێرەی هەواڵی "ئەلجەزیرە" ئەحمەد یەکێک بوو لە بەهرەکانی تۆپی پێی فەلەستین و دەیتوانی بۆ ساڵەها لە تۆپی پێی ئەم وڵاتەدا بدرەوشێتەوە، بەڵام لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە کوژرا.