زایەڵە ـــ گرانبەهاترین یانەی تۆپی پێی سعودیە بە پشتیوانی تەواوی "بن سەلمان" ئاشکرا کرا.
ماوەی 2 ساڵە "محەمەد بن سەلمان" جێنشینی سعودیە دەستی بە پڕۆژەی خەرجکردنی خۆی کردووە لەخولی سعودیە. لە ئەنجامدا دوێنێ هەینی ماڵپەڕی "سپۆرت" ئاشکرای کرد کە شازادەی سعودیە نیو ملیار یۆرۆی بۆ یاریزانانی ئەم هەڵبژاردەیە خەرج کردووە.
هیلال لە ریاز کە بە سەرۆکی سعودیە ناسراوە، زۆرترین خەرجی لەسەر یاریزانە بیانییەکان کردووە کە 504 ملیۆن یۆرۆ لە ڕێگەی سندوقی وەبەرهێنانی سعودیەوە بووە، ئەمەش بارێکی دارایی گەورەی خستۆتە سەر حکومەت.
ئەو بڕەی "بن سەلمان" له ماوەی 24 مانگی ڕابردوودا بۆ یانه خۆشەویستەکەی خەرجی کردووه هاوتای تێچووی دروستکردنی 10 یاریگای مۆدێرنە.
پێشتر لەلایەن یانەکانی دیکەی سعودیەشەوە هیلال تۆمەتبارکرابوو بەوەی پشتگیری حکومەت و شاهانەی بەدەستهێناوە چونکە "وەلید بن تەلال" شازادەی سعودیە و دەوڵەمەندترین کەسی سعودیە چەند سەد ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بەم یانەیە.
میدیاکانی سعودیە راپۆرتیان داوە کە سندوقی وەبەرهێنانی سعودیە یاریزانی بۆ یانەی هیلال کڕیوە بە بڕی نزیکەی دوو هێندەی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆ یانەی ئیتحاد (260 ملیۆن یۆرۆ) خەرج کرابوو.
جیاوازی بەرچاو لە تێچووی سندوقی وەبەرهێنان کە بن سەلمان داوای کردووە بۆ یانەی هیلال و 3 تیپی دیکەی سعودیە بۆ کڕینی یاریزانی بیانی بەم شێوەیەیە:
1- هیلال (504 ملیۆن یۆرۆ)
2- نەسر (341 ملیۆن یۆرۆ)
3- ئەهلی = پاڵەوانی ئاسیا (293 ملیۆن یۆرۆ)
4- ئەلتحاد = پاڵەوانی عەرەبستانی سعودیە (260 ملیۆن یۆرۆ)