زایەڵە-رووخانی کۆنکرێتی سەقفی مزگەوتێک لە پیرەمەگروون، سێ کرێکاری بریندار کرد، سەرپەرشتیار و خێرخوازانی ئەو مزگەوتە داوای یارمەتی دەکەن، تا لە زیانی زیاتر بناغەی مزگەوتەکە بپارێزن.

رووداوەکە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12.7.2025 روویداوە، کاتێک دەستیان بە کۆنکرێتی سەقفەکە کردووە لەپڕ رووخاوە.

ئەم بەیانییە سەرپەرشتیار و خێرخوازانی دروستکردنی مزگەوتی عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب “کە ناسراو بە مزگەوتی تەلانییەکان” لە پیرەمەگروون سەقفی مزگەوتەکەیان کۆنکرێت کردووە، بەڵام لە پڕ سەقفەکە کەوتووە و هەرچی کۆنکرێتە رژاوەتە سەر زەوی و شیشەکانی سەقفەکە لار بوون.

ئەو کەسانەی لەوێ کۆبوونەتەوە، داوای ئەوە دەکەن خەڵک بجێت بە هانایانەوە، تا ناو مزگەوتەکە پاک بکرێتەوە، شیشەکان لاببرێ و ئەو تەختە و جەگانەی دانراون بۆ تێکردنی کۆنکرێتی سەقفەکە راستبکرێنەوە و ئامادەبکرێنەوە.