زایەڵە - ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق كوتلەیەكی نوێی پەرلەمانی بە بەشداری 53 پەرلەمانتار ڕاگەیەندرا كە سەر بە محەمەد شیاع سودانین و بەو ناوەشەوە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن.

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد و لەناو هۆڵی پەرلەمان كوتلەیەكی پەرلەمانیی بەناوی (ئاوەدانكردنەوەو گەشەپێدان) راگەیەندرا، 53 پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت.

ئەو پەرلەمانتارانەی ئەو كوتلە نوێیەیان پێكهێناوە، سەربە (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانە، هاوكات سودانی بڕیاریداوە كە هەر بەم ناوەوە بەشداری هەڵبژاردنی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی پەرلەمان بكات.