زایەڵە-جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند کە فراکسیۆنەکەیان بە فەرمی داوای کردووە هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەزیرانی دارایی هەردوو لا، لە پەرلەمانی عێراق میوانداری بکرێن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
جەمال کۆچەر ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری هەموو گەلی عێراقە، بە گەلی کوردیشەوە، و پێویستە بە یەک چاو سەیری هەمووان بکات."
سەبارەت بە هەڵوێستی فراکسیۆنە کوردییەکان، کۆچەر وتی: "بە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانمان وت کە ئێستا کاتی بایكۆتکردن نییە، بەڵکو دەبێت لەناو پەرلەمانەوە فشار دروست بکەین و پەیامی خەڵک بگەیەنین. بایكۆتکردن دوا بژاردەی ئێمە دەبێت کاتێک هیچ ڕێگایەکی دیکە نەمێنێتەوە."
جەمال کۆچەر: داوامــان کــردووە سودانـی و مەسرور بارزانی بۆ پرسی مووچە بێنە پەرلەمان

July 12, 2025