زایەڵە - هێمن غازی مامۆستای زانکۆ لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند،یانزەی حوزەیران دەبێتە ڕۆژێکی پڕشنگدار لەمێژوی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان، دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و ململانێ و خەباتی چەکداری، دواجار لەناو جاسەنەدا بە پرۆسەی چەکدانان، بەڵام سوتاندنی چەک گەرەنتی درا بە پرۆسەی ئاشتی.
وتیشی، ئەمەش سەلمێنەری ئەو پاڵپشتی و خواستی ئاشتییەیە کە ساڵانێکە کورد خەباتی بۆ دەکات و هیچ کات داوای مافی کەسی نەکردووە.
ئەومامۆستایەی زانکۆ باسی لەوەشکرد،لەیلا زانا وتەیەکی زێڕینی هەیە، کە دەڵێت « ئەندازیاری پرۆسەی ئاشتی واتە مام جەلال» تاڵەبانی زیاد لە نیوەی تەمەنی تەرخان کردبوو بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی و بەڕاستی ئەندازیاری پێکەوەژیان بوو.
هێمای بەوشکرد،مێژوی سلێمانی گەواهیدەری ئەو ڕاستییەیە کە هەمیشە چەقی یەکلایی بونەوەی پرسە نیشتیمانیی و نەتەوەییەکان بووەو لەسەر ئەو مەوقیفەشی هەمیشە باجی قورسی داوە.
ئەوەشی خستەڕوو،بەڵام دواجار هەرێمی کوردستان و سلێمانی، لەژێر سەرپەرشتی کوڕانی ئاسایش و دڵسۆز بۆ نیشتیمان، شاریان کردە سمبولی ئاشتی و پرۆسەی سوتاندنی چەکەکانی گەریلا بەسەرکەوتوویی ئەنجام درا.
ڕونیشیکردەوە،دواجار لەناو خاکی تورکیادا، سەرۆکی وڵات بە تایبەت سوپاسی هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکار و پاڵپشتی پرۆسەی ئاشتی بونە، ئەو وڵاتەی کە ڕۆژێک بووە وشەی کوردستانی تێدا قەدەغە بووە.