زایەڵە ــــ کەناڵی ڕیاز عومان ئەمڕۆ (چوارشەممە) بڵاویکردەوە، کارلۆس کەیروش، "پسپۆری مۆندیال" باشترین هەڵبژاردنە و دەتوانێت بۆ یەکەمجار لە مێژوودا عومان بەرەو مۆندیال ببات.

کەیروش بە بەشداریکردنی چوار یاری مۆندیال، بەدوای پێنجەم یاریدا دەگەڕێت لە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جیهان بۆ ئەوەی ناوی خۆی لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا تۆمار بکات.

شەوی ڕابردوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی عومان دەستنیشانکردنی کارلۆس کەیروشێ وەک سەرۆکی نوێی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ئەرکی کەیرۆش ئەوەیە لەگەڵ عومان لە یارییەکانی پلەی ئافی مۆندیالدا بەشداری بکات و شەڕ بکات بۆ سەرکەوتن.

ماڵپەڕی عومانی نوسیویەتی، هەڵبژاردنی کارلۆس کەیروش هیوای عومانییەکانی بۆ سەرکەوتن بۆ مۆندیال زیندوو کردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ریاز، کەیروش بە دیسیپلینی بەرگری و بەکارهێنانی لاوانی بەتوانا، دەتوانێت ڕکابەری لەگەڵ "سعودیە ڕێنارد" و "قەتەر لۆپیتیگی" بکات بۆ گۆڕینی مێژووی تۆپی پێی عومان.