زایەڵە ــــ گرووپی شاخەوانی کۆسرەت گەشتێکی هاوبەشی لەگەڵ ناوەندی شاخەوانی کۆیە بۆ شاخی هەیبەت سۆڵتان ئەنجام دا.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپ: گرووپەکەمان، گرووپی شاخەوانی کۆسرەت بەشداربووین لەو گەشتە هاوبەشەی کە نـاوەندی شـاخەوانی کۆیە ڕێکی خسـتبوو بۆ شاخی هەیبەت سوڵتان. بەئامانجی لەیەکتر نزیک بونەوە و کاری پێکەوەیی لە ئایندەدا.
سەرپەرشتیاری گەشت: ئاکۆ کەماڵ
ڕێبەری گەشت: ڕزگاری سروشت بۆگدی
وێنەگر: مامۆستا ئاراز
بەشی ڕاگەیاندن ئاماژەی دا: لەم گەشتەدا ٤٢ شاخەوانی بەتوانا بەشدار بوون پشتیوان بەخوا لەداهاتودا کار و چالاکی زیاترمان دەبێت.