زایەڵە ـــ ڕیال مەدرید لە یەک وەرزدا ٦٢٠٠خولەک لەناو یاریگا یاری کرد و ئێستا وەک گیان سەختی ئەوروپا نێوی لێ دەبرێت.

بڵاوکراوەی "ئایس" دەڵێت؛ هیچ تیپێکی یانەیی لە ئەوروپا لە وەرزێکدا لە ڕیال مەدرید زیاتر یاری نەکردووە، چونکە قووە سپیەکان 68 یارییان وەک تراکتۆرێکی ماندوو نەناس ئەنجامداوە.

ڕیال مەدرید لە وەرزێکدا یەک و نیو هێندە زیاتر لە تیپە ئێرانییەکان (٤٠ بۆ ٤٥ یاری) ئەنجامداوە.

مەدرید وەرزی ڕابردوو لە لالیگا و جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی سوپەر و جامی جیهانی یانەکان یاریی کرد.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە نووسیویەتی، یانەی ڕیال مەدرید بەهۆی توندی ڕکابەرییەکان و بەشداریکردنی زۆریان لە یارییەکان بەبێ پشوودان بەدرێژایی وەرز، تووشی پێکانێکی سووک و سەخت بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی بڵاوکراوەی ئایس، پاریس سانجێرمان لە دوای ڕیال مەدرید بە 65 یاری لە پلەی دووەم دێت، بەرشەلۆنەش بە 60 یاری لە پلەی سێیەمدایە لەنێو ئەو تیپانەی کە زۆرترین خولەک لە وەرزێکدا یارییان ئەنجامیانداوە دادەنرێن.