زایەڵە ـــ ئەفسانەی پورتوگالی وەک باشترین یاریزانی وەرزی خولی سعودیە هەڵبژێردرا.
ڕێکخراوی خولی نایابی سعودیە کە بە خولی "ڕووشن"ی سعودیە ناسراوە ڕایگەیاند: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی نەسر بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی هاندەران وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزە لە خولەکەدا هەڵبژێردرا.
خاوەنی 5 تۆپی ئاڵتونی بۆ باشترین یاریزانی جیهان وەرزی ڕابردوو توانی 25 گۆڵ تۆمار بکات و 5 ئەسیستیشی لە 30 یاریدا ئەنجام دا.