زایەڵە - لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، عوسمان گوڵپی چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، دۆخی هەرێمی کوردستان لە چەندین ڕووەوە لە بەردەم قەیرانی جدیدایە، لە ڕووی سیاسیەوە ناکۆکی نێوخۆیی گردفتیکی گەورەیە، پەککەوتنی دامەزراوەکانی وەک پەرلەمان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابیینەی نوێ دەرئەنجامەکانیەتی، لە ڕووی ئەمنیەوە لە بەردەم مەترسیدا ئەگەر بێت و دەرچەیەک بۆ چارەسەری گرفتەکان لەگەل بەغداد نەدۆزرێتەوە.
وتیشی، سەبارەت بە دۆخی دارایی کارتگەری جدی لەسەر ژیانی خەلک هەیە، مووچە خۆران بە دۆخێکی سەختی دارایدا تێدەپەڕن ئەمەش کاریگەری لەسەر تەواوی سێکتەرەکان هەیە بەتایبەت جوڵەی بازار،بۆیە چارەسەر نەکردنی ئەم دۆخە داراییە خراپە دەمانخاتە بەردەم ئەگەری نزیکبونەوەی تەقینەوەی جەماوەری، چونکە هاولاتیان و خێزانەکان ناتوانن لەووە زیاتر بەرگەی قەیرانەکان بگرن،
ئەوەشی خستەڕوو، چارەسەر بەخۆداچونەوە و دۆزینەوەی ریگاچارەیەکە بۆ رێککەوتنی درێژ خایەن لەگەل بەغداد، بۆ ئەوەی خەلک لە قەلەقیدا نەبێت و سالانەش ئەم گرفتانە دووبارە نەبنەوە.