زایەڵە - ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەربارەی لێکگەیشتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و تێیدا بڕیار لەسەر پرسی مووچە دەدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات کە تایبەت دەبێت بە پەسەندکردنی لێگەیشتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە داهات و نەوت.
بە پێی لێکگەیشتنەکە کە دوێنێ حکومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی دەربڕی، دەبێت هەولێر ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات لەگەڵ 120 ملیار دیناری مانگانە لە داهاتی ناوخۆ.
بڕیارە حکومەتی عێراقیش لەبەرامبەردا مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەمڕۆ حکوومەتی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەران بڕیار دەدات

16 کاتژمێر لەمەوبەر