زایەڵە - كۆمپانیای كەی ئێچ ئێنی ئەمریكی كە گەورەترین كۆمپانیای بوار بەرهەمهێنانی نەوتە لە هەرێم و لە ماوەی ڕابردوو گەورەترین گرێبەستی دەرهێنانی غازی لەئەمریكا لەگەڵ واژووكرا، چەند رۆژێكە لە هەرێم دەكرێتە ئامانج.

بەهۆی بە ئامانجگرتنی ئەو كێڵگە نەوتییانەی ئەو كۆمپانیا ئەمریكییە كاری تێدادەكەن، سەرجەم كارەكانی لە هەرێمی كوردستان ڕاگرتووەو بە شێوەیەكی گشتیش هەرێم لە بەرهەمهێنانی 280 هەزار بەرمیل نەوتەوە بووەتە خاوەنی 65 هەزار بەرمیل نەوت.

کەی ئێچ ئێن، كۆمپانیایەكی ئەمریكییەو لە چەند كێڵگەیەكی نەوتی لە هەرێمی كوردستان كاردەكات. لەو كاتەی لە هەرێم كەوتە بەر هێرشی درۆنەكانی میلیشیا شیعەكان، بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و وەزیری نەوتی عێراقی گرێبەستێكی لەگەڵ واژوو كرا بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی حەمرین كە بەرهەمی نەوتی رۆژانەی بریتییە لە 60 هەزار بەرمیل لەگەڵ بەرهەمهێنانی 60 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی. ئەو رێژەیە زیاترە لە نیوەی بەرهەمی ئەو كۆمپانیایە لە هەرێمی كوردستان.

پرسیارێك دێتە پێشەوە كە بۆچی لە یەككاتدا ئەو كۆمپانیایە هێرشی دەكرێتەسەر لە هەرێم و لە عێراقیش كێڵگەی نەوتی پێدەدرێت؟ ئایا لەم نێوەندە هەرێم فرۆشراوە.