زایەڵە - بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسنوری قەزای شارەزوور، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگەی زەڕایەن - دەربەندیخان نزیک گوندی سێدارە، چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبیلێکی جۆری تایبەت و تەنکەرێکدا بووە کە دوو ئافرەت و منداڵێک و پیاوێک گیانیان لەدەستداوە،
تەرمەکانیش لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەوف بەگە لە قەزای شارەزوور.