زایەڵە - ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه‌، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له‌ رۆژی 12ی (ته‌مموز/7) تاوه‌كو 18ی (ته‌مموز/7)ی 2025، بڕی زیاتر له‌ نۆ ملیار و 124 ملیۆن و 588 هه‌زار دیناره‌، كه‌ 92%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌ هه‌یه‌.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك نۆ ملیار و 124 ملیۆن و 588 هه‌زار و 425 دینار بوه‌، به‌جۆرێك كه‌ 92% ی داهاته‌كه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.

هه‌شت ملیار و 345 ملیۆن و هه‌شت هه‌زار و 675 دیناری به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هه‌شت ملیار و 345 ملیۆن و هه‌شت هه‌زار و 675 دیناری واتا 92%ی داهاته‌كه‌ به‌ شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه‌، بڕی 777 ملیۆن و 689 هه‌زار و 750 دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه‌ كه‌ رێژه‌ی 8%ی كۆی گشتی داهاته‌كه‌ پێكده‌هێنێت.

ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات.


ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه‌ پێكدێن له‌ 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه‌ و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.


رۆژی 15ی(كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022 دوای 30 ساڵ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران هه‌رێمی كوردستان بو به‌خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شه‌فافییه‌ت له‌ داهات و خه‌رجی، به‌ڵام تائێستا پڕۆژه‌كه‌ به‌ سه‌رانسه‌ری نه‌كراوه‌.