زایەڵە - نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، مەرجی عێراق بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتوو تەوتینە، بە هەوڵ و کۆششی بافڵ تاڵەبانی ڕێکكەوتنی نێوان هەردووحکومەتی هەرێم وفیدڕاڵ لەبارەی مووچەوهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پەسەندکرا.
وتیشی، بەپێی ڕێکەوتنەکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی فیدڕاڵ و هەمواری یاساکە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت دەداتە کۆمپانیای سۆمۆ بەمەبەستی هەناردەکردن، لەچوارچێوەی یاسای ئیدارەی مالی مانگانە 120 ملیار داهاتی نانەوتی دەداتە خەزێنەی حکومەتی فیدڕاڵ
ڕونیشیکردەوە، لە بەرامبەردا حکومەتی فیدڕاڵ مووچەی موچەخۆرانی هەرێم خەرج دەکات بەمەرجێک لە چەند مانگی داهاتوو پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە لە هەرێم تەواوبکرێت،لە دەستپێکی جێبەجێکردنی ئەم ڕێکكەوتنە حکومەتی فیدڕاڵ ڕەزامەندی دا بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم.