زایەڵە - پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند،ماوەیەکە کێشەی کەم ئاوی ڕووی لە قەزای ماوەت و گوندی سورەقەڵات کردووە، بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە و دۆزینەوەی هۆکار و چارەسەر کردنی ..لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێزان قایمقامیەتی قەزای ماوەت و شاریاژێڕ لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان  بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت و یاریدەدەرێتی ئاسایشی ماوەت و بنکەی پۆلیسی ماوەت پێکهێنرا .

لەدوای گەڕان و پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوت لەسەر چەم و ڕووبار ی نزیک لە گوندەکانی ( قەشان ، خێوەتە ، کونە ماسی ) بەشێوەی زیادەڕۆیی و دور لە رێنماییەکان چەند بەربەستێک دروست کراون و ئامێری (غەتاس ) ی تێدا بەکارهێنراوە  ، هەربۆیە ڕێژەی ئاو زۆر کەمی کردووە .

هەربۆیە لەلایەن ليژنەکەوە سەرجەم بەربەستەکان لابران و ڕێنمایی درا بە خاوەن باخەکان بە پێی پێویست و بە لەبەر چاوگرتنی وەرزی کەم ئاوی و ووشکە ساڵی ئاو بەکار یهێننن.

لە ئێستادا چارەسەری کێشەی کەم ئاوی کراوە لەناو قەزای ماوەت و گوندی سورەقەڵات .