زایەڵە - عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق :لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، 21 ملیۆن و 200 ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.

تا ئێستا 19 ملیۆن دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووە و دوو ملیۆن و 200 ھەزار کارتی دەنگدان ماون بەسەر دەنگدەراندا دابەش بکرێن.

تا مانگی ئابی داھاتوو سەرجەم کارتەکانی دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا دابەش دەکرێن.

لە ھەڵبژاردنی ساڵی 2021ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، 17  ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو، بەوەش ژمارەی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا بەراورد بە ھەڵبژاردنەکەی ساڵی 2021، نزیکەی چوار ملیۆن دەنگدەر زیادی کردووە.

تا ئێستا 31 ھاوپەیمانی، 41 پارت و 87 کەس وەک کاندیدی تاکە کەسی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن تۆمار کراون.