زایەڵە - ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش دەکرێت.
هاوڕێ تۆفیق، راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، ڕایگەیاند، پارەی ئەو چەند مانگەی هەرێم کە تەرخانکراوە، بەڵام نەنێردراوە وەک ئامانەتێک هەڵگیراوە.
ئاشکراشیکرد: “پێشبینیدەکەم لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەشبکرێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆیدا، ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند کرد.
بەپێی ڕێککەوتنەکە، لە بەرانبەر ناردنی بەشە بودجەی هەرێم پێویستە حکومەتی هەرێم مانگانە 120 ملیار داهاتی نانەوتی و 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات.
هاوڕێ تۆفیق: ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو مووچە دابەش دەکرێت

July 18, 2025