زایەڵە - د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە پرسی ئەمدواییەی مووچە، بەرپرسانی حكومەتی ئیتحادی خۆشباوەڕ بوون بە زانیاری فەیسبوكچی و لایڤچییەكان تا دوایی بۆیان دەركەوت ژمارەكانیان ناڕاستن.
د.شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، مایەی داخە هەندێك كەس و لایەن كە لەپەنجەكانی دەست تێپەڕناكات نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ پرسی موچەی فەرمانبەران كرد، بەداخەوە هەر كات نزیكبوونەوە و رێكەوتن دروست دەبوو لێدوانێكی نابەرپرسانە یان بڵاوكردنەوەی داتایەكی نادروست رێكەوتنەكانی دوادەخست تا ئەو كاتەی دەسەلمێنرا كە ئەو زانیارییە دوورە لەراستی.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، بەداخەوە خۆشباوەڕی بەرپرسانی ئیتحادیش بۆ ئەو فەیسبوكچی و لایڤچیانە لەجێگای خۆی نەبوو تاوەكو ئەمدوایانە بۆیان دەركەوت كە تەنها ئەو داتاو ژمارانە راستن كە لەلایەن حكومەتەوەو بەفەرمی پێشكەشیان دەكرێت.