زایەڵە - زیاتر لە پێنج هەزار مووچەخۆر کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون و تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ هاتنی مووچەی مانگی ئایار، پێنج مووچە بەسەر یەکەوە وەردەگرن.

سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەكێتی خانەنشینانی كوردستان ڕاگەیاند: ئەو فەرمانبەرانەی كە بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنیشنی یەكگرتووی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین بوون تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی ٥، ئەوا پێنج هەزار و ٢٦١ خانەنشین مووچەی مانگەكانی یەك، دوو، سێ، چوار، پێنج و پێكەوە وەردەگرن.

ئەوەشی باسکرد، بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش، ژمارەكە بەرز دەبێتەوە، بەجۆرێك لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی شەش ئەوا نزیكەی نۆ هەزار خانەنیشنی دیكە پێكەوە شەش مووچە وەردەگرن دوو مووچەش بێت شەش مووچە پێكەوە وەردەگرن، هاوكات بۆ مانگی حەوتیش مامەڵەی زیاتر لە دوو هەزار خانەنیشنی دیكەش تەواو بووە.