زایەڵە-د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەتەوە.
دەشڵێت، "لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر چەند پرسێكی هەنووكەیی و بە تایبەت لێكتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پەیوەست بە نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، جەختكرایەوە لە گرنگی زمانی گفتوگۆ و دانوستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشە و ئاڵنگارییەكان وپاراستنی مافی هەموو هاوڵاتییانی عێراق لە چوارچێوەی یاساكان و دەستووری هەمیشەیی عێراقدا.
وتیشی، "سەردانیكردنەكە بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواكارییەكی پەیوەندیداربوو بە مافی هاوڵاتییان لە چین و توێژە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان و بە سوپاسەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەبارەیانەوە دەربڕی".