زایەڵە- محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیداڕایگەیاند، هەموو حیزبەکانی کوردستان پەیوەندیەکی دۆستانەی باشیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو مەسئولینی سوپای پاسداران و ئەوانی دیکە هەیە، ڕەنگە بەشێکیان نەوێرن قسە بکەن و باسی بکەن.
زیاتر وتی: ئێمە پەیوەندی هەشت ساڵی شەڕی عێراق و ئێرانمان هەیە، هەشت ساڵ ئێمە لەیەک سەنگەردابووین دژی دوژمنێکی هاوبەش لەگەڵ سەدام، ئەو پەیوەندیە بەئاسانی لەبەین ناچێت، هەندێک لەحیزبەکان ڕەنگە شەرم بکەن لەباسی ئەو پەیوەندیە، من شەرم ناکەم پەیوەندیمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە.
وتیشی: شەهیدبونی فەرماندەکانی ئێران کاریگەری دەبێت، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی چل و ئەوەندە ساڵی ڕابردوودا ،ئەوەندە کادری سەربازی کۆکردۆتەوە ئامادەکردووە، سەدان کادری سەربازیشی تیا بچێت باوەڕناکەم هیچ گرفتێک دروست بێت، ئێران ماوەی 46 ساڵ ئەبێ کادر پەروەردە ئەکات، پەروەردەکردنی ئەوکادیرە سەربازیانە لەبواری سەربازی ئیداری وفیکری و ئایدۆلۆژی پەروەردەیان کردون.
ئەوەشی خستەڕوو، بارودۆخی ناوچەکە بەگشتی ئاڵۆزە، هۆی چی بوو ئیسرائیل پەلاماری ئێرانی دا، یەکێک لەوانە زیاتر بۆئاڵۆزکردنی کێشەی ناوچەکەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەوانە بێت، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لەدوو حاڵەتدا ڕوویان داوە، حاڵەتێکیان ئەمریکا پێی خۆش بووە لەکاتی گفتوگۆ هێرشی واهەبێت ،بۆئەوەی ئێران زوو،بچێتە ژێرباری داواکانی ئەمریکا، یەکێکی دیکەش ئیسرائیل لەماوەی ساڵونیوی ڕابردودا توشی زۆر کێشە و شکست بوو، لەبەرامبەر فەلەستین و یەمەن و زۆر شوێنی دیکەش ، ئەمەش هۆکارێک بوو چۆن بتوانێت ئەو بارە کەوتووە ڕاست بکاتەوە.
محەمەدی حاجی مەحمود ئەوەشی خستەڕوو، بۆچی ئێران چەکی ئەتۆمی نەبێت، ئیسرائیل هەیبێت، بۆچی ئێران نەیبێت هیندستان لەپەنایەتی هەیبێت، زۆربەی وڵاتان چەکی ئەتۆمیان هەیە، بەشێکیان تاقیان کردۆتەوە، یەکەمیان ئەمریکا لەهێرۆشیما و ناکازاکی مەرزەبۆتۆ تاقی کردەوە، ڕەنگە تەنها هەندێ دەوڵەتی ئیسلامی چەکی ئەتۆمی نەبێت، زۆربەی وڵاتان هەیانە.