زایەڵە - سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: رێكارەكانی ناردنی مووچە دەستیپێكردووە و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 گەیشتە بەغدا.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند: لە دوێنێ شەوەوە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 بۆ بەغدا نێردراوە، ئەمڕۆ نزیك كاژێر 9:00 دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، رێكارەكانی ناردنی مووچە دەستیپێكردووە، ئەمڕۆ ئەگەر رێكارەكان تەواو ببن، شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی ئایار تەمویل دەكرێت، ئەگەرنا دەكەوێتە دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە.
لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی، ئەو سەرچاوەیە ڕایگەیاند: دوای تەرازووی پێداچوونەوە، ئەویش دەنێردرێت و هیچ كێشەیەكی تێدا نییە.