زایەڵە - محەمەد نوری، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگه‌یاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا وتویه‌تی كه ڕه‌وانه‌ی پاره‌ی موچه په‌یوه‌سته به ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان به كۆمپانیای سۆمۆی عێراقی.
محەمەد نوری له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، ڕایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ته‌یف سامی له‌گه‌ڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، وتویه‌تی، "به‌گوێره‌ی یاسای بودجه ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتن كراوه به 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به سۆمۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ڕازی ده‌بین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌دوای ڕاده‌ستكردنی نه‌وته‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به كۆمپانیای سۆمۆ، پاره‌ی موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ و دواتریش مانگه‌كانی دیكه ڕەوانە ده‌كرێت.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدادا هاتوه، "حکومەتی هەرێم دەستدەکات بە هەناردەکردنی سەرجەم نەوتی بەرهەمهاتو لە کێڵگەکانی هەرێم (230 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا)، ئەوە جگە لە هەر زیادکردنێک لە داهاتودا لە ڕێگەی ڕێکخراوی بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەتی (سۆمۆ)، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەپێی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ هەر بەرمیلێک 16 دۆلار دەداتە حکومەتی هەرێم".
له خاڵی دوه‌می ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتوه، "ڕۆژانە بڕی 50 هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخان دەکرێت بەمەرجێک حکومەتی هەرێم بەڵێن بدات تێچوی بەرهەمهێنان بۆ ئەو بڕە پارەیە بدات، ئەگەر هەرێم پێویستی پێی هەبێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی تەرخانی دەکات بۆ بڕی بەرهەمێک کە هاوتایە لەگەڵ پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل".