زایەڵە - بەهۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، ئەگەری ڕاگرتنی دابەشکردنی بەنزینی ٧٥٠ دیناری هەیە لە شارەکانی هەرێم.

بەپێی ناوەڕۆکی لێکتێگەیشتنی نێوان هەرێم و بەغدا، دەبێت هەرێم ڕۆژانە ٢٣٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عێراق بکات، ئینجا عێراق موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت. لە ئێستادا بەهۆی هێرشە درۆنییەکان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بووەتە ٨١ هەزار بەرمیل نەوت. 

بەپێی زانیارییەکان، لەو ٨١ هەزار بەرمیل نەوتە ٦٥ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی پاڵاوگەکان دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکانی هەرێم. 

لە حاڵەتی ڕادەستکردنی بەرهەمی نەوتی کێڵگەکانی هەرێم بە حکومەتی عێراق، تا زیاد بوونی بەرهەمی نەوتی هەرێم کێشە بۆ پێداویستییە ناوخۆییەکانی هەرێم لە بواری سوتەمەنی دروست دەبێت.