زایەڵە- ئەمڕۆ سێ شەممە هەریەک لە ( ڕەزا ڕەحمەتیان، سەرنوسەر- کامەران کەریم،پەیامنێر) ،سەردانی بەڕێز محەمەدی حاجی محمودیان کرد، بەمەبەستی گەیاندنی سوپاسی بێ پایان سەبارەت بەو هەڵوێستەی کە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەیبووە، لە ڕابردوو و داهاتووش.

محەمەدی حاجی محمود، پیاوێکی سیاسی و شۆڕشگێرێکی بەوەفایە، ئەو سەرکردەیەکە هەرگیز لەهیچ بارو ڕۆخێکدا پشت ناکاتە هاوڕێ و هاوسەنگەرەکانی.

کاکە حەمە جگە لەوەی سکرتێری حیزبێکە، کەسێکی پاکە، لە هەمانکاتدا دەرگای کراوەیە بۆ هەموو کەس، خاوەن پێگەی کۆمەڵایەتی و میوان دۆستە و زۆر کۆمەڵایەتیە.

ئەو سەرکردە بەردەوام ڕۆژانە موتابەعەی بارودۆخی ناوچەکە و لێکدانەوەی بۆ ڕووداوەکان هەیە، بەردەوام پێش بینیەکانی جێگەی بایەخن.

کاکە حەمە بڕوای وایە مرۆڤ دەبێت مەردبێت، دڵسۆز بێت، بەوەفا بێت، ناکرێت سەرکردە بۆ هەموو ئەو ڕوداوانەی کەدێنە پێش خوێندنەوەی نەبێت.

ئێمە وەک هەردوو دەزگاکانی میدیایی زایەڵە و  جام کوردی زۆر سوپاس گوزاربووین لەو پێشوازی و میوانداریەی کاکە حەمە لە ئێمەی گرت، هەر ئەو سیفتە جوامێرانە لە کاکە حەمە دەوەشێتەوە.