زایەڵە-لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە، گوڵاڵە سدیق، شارەزایی دارایی و بانک ڕایگەیاند، لە ئێستادا یەک وەرزی تەواوە موچە دابەشنەکراوە، ئێستا لە کۆتایی مانگی ٧ ین، هەتا ئێستا موچەی مانگەکانی ٥ و ٦ و ٧ دابەشنەکراوە. ساڵی ٢٠٢٤ موچەی مانگی ١٢ دابەشنەکرا.

وتیشی، ساڵی ٢٠٢٣ بە هەمان شێوە، موچەی مانگی ٧ و ٨ و ٩ دابەشنەکرا، لە مانگی ١٠ موچەی مانگی ٧ دابەشکرا و موچەی مانگەکانی ١٠، ١١، ١٢ فەوتا. ساڵی ٢٠٢١ شەش موچە بەلێبڕینی ٢١% دابەشکرا.

 ڕونیشیکردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠ حەوت موچە بەسەریەکەوە دابەشنەکرا، ئەگەر دەڵێن ٣ موچەی هی ساڵی ٢٠١٩ بووە و تەدویری کردوە ئەوا هێشتا لەو ساڵەدا چوار موچە بەتەواوەتی دابەشنەکراوە، جگە لەوە هەر لەو ساڵەدا  سێ موچە بە لێبڕینی٢١% دابەشکرا، وە موچەیەکی تریش بە لێبڕینی ١٨% دابەشکرا.