زایەڵە - پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەک دوو وردە بیانوو هەبوو بۆ نەناردنی مووچەی هەرێم بەڵام ئەمڕۆ بڕیارە پارەکە بنێرن.

 شەوی ڕابردوو بە بیانووی نەبوونی سیولەوە ویستیان ناردنی مووچە دوابخەن، بەڵام ئەمڕۆ بەڵێنیان داوە چارەسەری سیولەش بکەن و پارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران ڕەوانە بکەن.

 وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەکاری خۆی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی پارەکە، دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت و گوێ بەوەش نەدرێت پشوو بێت یان ڕۆژانی ئاسایی.

 حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی ئیلتزاماتی سەرشانی هەیە جێبەجێی کردووە، بۆیە دەستوەردان هەبووە چ لەناوەوەی عێراق و دەرەوەش کە بەم جۆرەی ئێستا بابەتی مووچەی هەرێم نابێت بەردەوام بێت.