زایەڵە - پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند:دوێنێ ئێوارە وتبوویان ئێمە سیولە (نەختینە)مان نییە، ئەم بەیانییە داوایان لە بانكی مەركەزی كردووە ئەو پارەیە پەیدا بكات و بینێرن بۆ هەرێمی كوردستان.

كێشەیەكی ئەوتۆ نییە، رەزامەندی سەرۆك وەزیران هەیەو چوەتە بەردەم وەزیری دارایی، ئەمڕۆش هەر چاوەڕێ ئەكەین، چونكە هیچ شتێك نەماوەو هەموو رێوشوێنە ئیدارییەكان تەواو بووە.

كە موچەی مانگی پێنج هات، لە هەفتەی داهاتووەوە دەچینە سەر ئەوەی باسی موچەی مانگی شەش بكەین.