زایەڵە - بەمەبەستی وردبینیكردنی داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم شاندێكی هەرێم لە بەغدان و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی عێراق كۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی زایەڵە، شاندەكەی هەرێم لە بەڕێوەبەرانی گشتیی ژمێركاری و بودجە لە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بانكەكانی هەرێم پێكهاتووە و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ كۆببێتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، شاندەكەی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی لە داهاتە نانەوتییەكانی هەرێم دەكەن و پشكی حكوومەتی فیدراڵیش لەو داهاتانە دیاری دەكەن، هەروەها بە گوێرەی ڕێككەوتنەكە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا كارەكانیان تەواو بكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە نزیكەی یەك وەرزی تەواوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە و تا ئێستاش دیار نییە كەی بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنج ڕەوانە دەكات.