زایەڵە-بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە سلێمانی پڕۆسەی تۆمارکردنی پسوڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنی بەردەوامی هەیە، تاکوو ئێستا ٧٥٪ هاووڵاتییان پسوڵەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و تاکوو ١ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسووڵەی خۆراکی سلێمانی سەبارەت بە پڕکردنەوەی پسوڵەی خۆراک بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
ئاراس محەمەد ڕایگەیاند: لە سلێمانی پڕۆسەی تۆمارکردنی پسوڵەی خۆراكی ئەلیكترۆنی بەردەوامی هەیە، تاکوو ئێستا ٧٥٪ ـی هاووڵاتییان پسووڵەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و تاکوو ١ـی ئاب بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: تاوەکوو ئێستا یەک ملیۆن و ٤٧١ هەزار ٣٥٤ کەس بەشدارییان لە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا کردووە کە دەکاتە لە ٧٥٪ـی پڕۆسەکە.
دەشڵێت: ئەو کەسانەی تاکوو ئێستا خۆیان تۆمارنەکردووە دەتوانن تاکوو ١ـی ئاب خۆیان تۆمار بکەن، دوای ئەو وادەیە هەموو خزمەتگوزارییەکان بە پارە بەردەست دەبن.
جێگای ئاماژەیە، تاکوو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار كەس ماون پسوڵەی خۆراکی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە.
تاکوو ئێستا ٧٥٪ ـی هاووڵاتییان پسوڵەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە

July 24, 2025