زایەڵە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراق بەردەوام دەبێت .

لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵەسروە محەمەد ئەندامی فراكسیۆنی ی.ن.ك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ناردنی مووچە دوای هەوڵێكی زۆرو چەندین سەردان و ڕێككەوتن لەنێوان هەولێرو بەغدا و هەوڵەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی ی.ن.ك بوو.

وتیشی، ی.ن.ك لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت، لەپێناو مووچە و قوتی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە ئاماژەی بەوەشكرد كە بۆ كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراقیش بەردەوام دەبێت.