زایەڵە - روانگەی "ئێکۆ عێراق" بڵاوی کردەوە: دانوستانی بەرایی لە نێوان عێراق و تورکیا سەبارەت بە رێککەوتنێکی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بەڕێوە دەچێت، تورکیا داوایكردووە بۆ رسوماتی هەناردەکردنی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ دوو دۆلار و نیو زیاد بكرێت، لە کاتێکدا پێشتر نرخی یەک دۆلار بۆ یەک دۆلار بۆ دۆلارونیوێك بووە.
عەلی ناجی، ئەندامی روانگەكەبۆ ئاژانسی "شەفەق نیوز":عێراق رۆژانە نزیکەی (500)هەزار بەرمیل لە ڕێگەی بۆری نەوتەوە هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرد، کە لە نێوان کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان و کەرکوک دابەش دەکرا، بەر لەوەی رابگیرێت.
ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی دەست روانگەكەيان کەوتووە ئاماژە بەوە دەکەن، تورکیا لە ئێستادا داوای زیادکردنی نرخی رسوماتی تێپەڕبون دەكات بەجۆرێك بۆ هەر بەرمیلێک (2.5) دۆلار بێت.
گفتوگۆکان هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدایەو نەگەیشتوونەتە ئاستی دانوستانی فەرمی یان داڕشتنی رێککەوتنێکی نوێ.
بۆری کەرکوک-جەیهان توانای هەناردەکردنی رۆژانەی یەک ملیۆن بەرمیل هەیە،
توركیا لە رێككەوتنی نوێدا داوای زیادكردنی كرێی تێپەڕبونی نەوتی عێراق دەكات

July 26, 2025