زایەڵە- کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند،ئەمڕۆ یەكشەممە 27/7/2025 لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکردو تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تەمووز (7) دیاریکرد، کە بریتییە لە (239) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەگوێرەی نرخی #گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی_ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە (#تەمووز) بریتییە لە (239) #دینار.
هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (223) دینارە.
پێویستیشە سەرجەم ستیيەکانی سنووری #پارێزگای_سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.