زایەڵە - پەرلەمانی عێراق کە 329 پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت، خەرجییەکی ئێجگار گەورەی هەیە، بەشێوەیەک هەر پەرلەمانتارێک لەماوەی چوارساڵی خولی پەرلەمانیدا نزیکەی 1.296 ملیار دینار وەردەگرێت، کە موچە، دەرماڵەی پاراستن‌و کرێی خانوو لەخۆدەگرێت.

بەلەبەرچاوگرتنی ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان کە 329 ئەندامە، کۆی تێچوی ساڵانەی موچەو دەرماڵەکان نزیکەی 426 ملیارو 384 ملیۆن دینارە، ئەم خەرجییەش بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات کاتێک خەرجییەکانی تری کارکردن لەبەرچاو بگیرێن، لەوانە موچەی فەرمانبەران‌و دەرماڵەی کارگێڕیی بۆ فەرمانگەو لیژنەکانی پەرلەمان.

سەرەڕای ئەم خەرجییە زۆرە، پەرلەمان لەسەرەتای خولەکەیەوە تا بەهاری ساڵی 2025 تەنها 132 دانیشتنی ئەنجامداوە، لەکاتێکدا لەپەیڕەوی ناوخۆیدا ساڵانە 256 دانیشتنی دیاریکردوە، بەڕێژەی 32دانیشتن بۆ هەر خولێکی یاسادانان.