زایەڵە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومهتی كاربەڕێكەری ههرێم ڕایدەگەیەنێت، سبەی دوشەممە موچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ یەك شەممە 27_ی تەموز_ی 2025 وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگهیاند، سبهینێ موچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست و موچەی مانگی ئایاری ئهمساڵ و موچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ی 7ی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون.
ئاماژەی بەوەش كردووە، ڕۆژی دوشەممە (28ی تەموزی 2025) موچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
باسی لەوەش كردووە، ههر سبهینێ موچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو، هەر سبهی دوشەممە موچەی مانگی ئایاری ئهمساڵ و موچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلولی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ی 7ی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.