زایەڵە ـــ ئەنجومەنی باڵای شاخەوانی کوردستان لە شاری سلێمانی بەرواری ٢٦ی تەمووزی ٢٠٢٥ كۆبوونەوەیەكی گرنگی لەسەر بنەمای شاخەوانی  ئەنجامدا

كۆبوونەوەی درێژكراوەی زنجیرەیەک كۆبوونەوە بوو كە پێشتر پلانی بۆ دانرابوو كەتایبەت بوو بەم تەوەرانەی لای خوارەوە.

گفتوگۆ کردن لە سەر «كارنامە » پەیڕەوی پڕۆگرامێکی گشتگیر کە بۆ ئەو دەمەزراوە یەکگرتوەی لە ئەنجامی یەكگرتنی ( فیدراسۆنی شاخەوانی کوردستان و تۆڕی شاخەوانیی کوردستان) دروست ئەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا.

كاركردن لە سەر پرۆگرام و میكانیزمێكی یەكگرتوو و ستاندارد و  ھاوبەش بۆ پرۆسەی «مامۆستایەتی و پێگەیاندنی ڕێبەری شاخەوانیی لە ھەرێمی كوردستان »

بابەتی پەیوەندی شاخەوانانی كوردستان بە ئۆرگانە جیھانیەكان و بە تایبەت UIAA گفتوگۆی لە سەر كرا دەرئەنجامی ئەو كۆبوونەوەیە خرایە ڕوو كە لە دوو ھەفتەی ڕابردوو بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كوردستان ئەنجام درابوو. 

 تەوەرەیەكی تر كۆبوونەوە تایبەت بوو بە بەشداڕیكردنی ئەنجومەنی شاخەوانی لە كۆبوونەوەیەكی وەرزی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی تۆڕی شاخەوانیی كوردستان كە تێدا  گفتوگۆ كردن بوو سەر ھەندێ بابەتی كاڕگێری و پلانی داھاتوو و ئاشناكردنی بەشداربوانی كۆبوونەوە بۆ ئەو ھەنگاوە ھاوبەشانەی کە لە داھاتوودا دەنرێت.