زایەڵە ـــ ڕۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە کە ئەو ڕیکۆری مێژوویی جیهان لەلایەن "هافتۆر بیۆرنسۆن" زەبەلاحی ئایسلەندی شکێنراوە بە بەرزکردنەوەی کێشی 505 کیلۆگرام.
ئەم وەرزشەوانە ئایسلەندییە یەکەم و تاکە کەسە کە نازناوی بەهێزترین پیاوی ئەوروپا و بەهێزترین پیاوی جیهان بەدەست بهێنێت.
میدیاکانی ئیسپانیا دەنووسن کە ئەو پاڵەوانە ئیسلەندییە لە پێشبڕکێیەکی فەرمی ئەڵمانیا سەرکەوتوو بووە لە بەرزکردنەوەی کێشی 505 کیلۆگرام و خۆی وەک بەهێزترین پیاوی سەر زەوی ناساند.
لەگەڵ بەرزکردنەوەی ڕیکۆردی زەبەلاحی ئایسلەندی، پێگەی "پەیمان ماهیری پوور"، زەبەلاحی ئێرانی و بەهێزترین پیاوی ئێران بە بەرزکردنەوەی 485 کیلۆگرام بۆ پلەی سێیەم و چوارەمی جیهان دابەزی.