زایەڵە ـــ گواستنەوەی ئەستێرەی پورتوگالی لە چێڵسیەوە بۆ یانەی نەسر پشتڕاست کرایەوە.
فابریزیۆ ڕۆمانۆ باوەڕپێکراوترین هەواڵنێری بازاڕی گواستنەوە ڕایگەیاند؛ گواستنەوەی "ژائو فێلیکس" بۆ یانەی نەسر لە سعودیە کۆتایی پێهاتووە بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕۆژنامەنووسە، یانەی نەسر بری 30 ملیۆن یۆرۆی ڕادەستی چێڵسی کردووە بۆ کڕینی فلیکس و لەگەڵ ئەو بژاردانەی کە هەیە ئەم گواستنەوەیە 50 ملیۆن یۆرۆی بۆ یانەی ڕیاز تێچووی هەیە.